هەزاران هاووڵاتی بەریتانیایی، دژی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ لەندەن، هاتنە سەرشەقام و داوای وەستانی بەپەلەی جەنگی سەر غەززە و پڕچەککردنی ئسرائیلیان کرد. زۆرینەی خۆپیشاندەران لەبەردەم دەستەی ڕادیۆی بەریتانیا کۆبوونەوە و بە وتنەوەی سلۆدان و بەرزکردنەوەی دروشمی دژی سەردانەکەی دۆناڵد ترەمپ، بەرەو گۆڕەپانی پەرلەمانی وڵاتەکەیان چوون. میدیاکانی بەریتانیا ئاشکرایان کرد، خۆپیشاندانەکە بەدڵی دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە نییە، چونکە خۆپیشاندەران دروشیمی ئەوەیان دژی دۆناڵد ترەمپ بەرزکردبووەو وتیان "ترۆرکردنی خەڵکی غەززە ڕاگرن"