میدیای بەریتانیا لە زاری کیەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیانەوە بڵاویان کردەوە، کە بەریتانیا حەوتوی داهاتوو دوای کۆتاییهاتنی گەشتەکەی ترەمپ بۆ لەندەن دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت دوای ئەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی دان بە دەوڵەتی فەڵەستین دەنێت، چەندین وڵاتی دیکە پشتگیرییان لەو هەڵوێستەی پاریس کرد، سعوودییە و فەرەنسا بە هاوبەشی سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی چارەسەری دوو دەوڵەتییان [لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستین] کرد. لەبارەی دانپێدانان بە دەوڵەتی فەڵەستین، ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاوی کردەوە، 'بەریتانیا لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەشێوەیەکی فەرمی دانپێدانانی وڵاتەکەی بە دەوڵەتی فەڵەستین ڕادەگەیەنێت، ئەمەش دوای کۆتایی هاتنی گەشتی ترەمپ بۆ لەندەن'، بەڵام تاوەکو ئێستا وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا هیچ لێدوانـی بۆ ڕاگەیاندنی ئەو ڕاپۆرتە نەداوە.