ئەمڕۆ، شەممە، یەک دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 100 هەزار و 550 تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.ئەگەری گەڕانەوەی سزا نێودەوڵەتییەکان لەسەر ڕژیمی ئێران لە چەند رۆژی داهاتوودا، بووەتە هۆی دابەزینی نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی.رۆژی هەینی ئەنجومەنی ئاسایشی نەوتەوە یەکگرتووەکان بریارێکی خستە دەنگدانەوە بۆ بەردەوامی هەڵپەساردنی گەمارۆکانی سەر ڕژیمی ئێران لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئەو حکومتە، بەڵام بڕیارەکە شکستی هێنا و بە ئەگەری زۆرەوە کۆتایی ئەم مانگە سزا ئابوورییەکانی سەر ڕژیمی ئێران جێبەجێ دەکرێنەوە.شارەزایانی بازاڕی دراوەکان لە ئێران، پێیانوایە هەواڵی نەرێنیی سیاسی بە ئەگەری زۆرەوە ئەمڕۆ شەممە نرخی تمەن بەرامبەر بە دۆلار زیاتر دادەبەزێنێت.