دووشه‌مه‌‌ 

3 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕفاندنی هاوڵاتیانی هیندی لە ئێران

ڕفاندنی هاوڵاتیانی هیندی لە ئێران
خبات میدیا

وەزارەتی دەرەوەی هیندستان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک، بە توندی هۆشداری دایە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی ئاگاداری ڕیکلامە درۆینەکانی کار بن کە خەڵک بە بەڵێنی دامەزراندن ڕادەکێشنە ئێران، چونکە لەم دواییانەدا ژمارەیەک هاوڵاتی هیندی بەهۆی فریودانی ئەم ڕیکلامانەوە لە ئێران ڕفێنراون.بەپێی ڕاگەیاندنی ئەو وەزارەتە، لە چەند حەوتویی ڕابردوودا ژمارەیەکی زیاتر لە هاوڵاتیانی هیندی بە بەڵێنی هەلی کار یان ئەگەری کۆچکردن بۆ وڵاتانی دیکە فریودراون و سەردانی ئێرانیان کردووە، بەڵام دوای گەیشتنیان بە ئێران، لەلایەن گروپە تاوانبارەکانەوە ڕفێنراون و خێزانەکانیان داوای پارەیان لێکراوە بۆ ئازادکردنیان.لەو هۆشدارییەدا پیداگریی لەوە کراوەتەوە کە چوونەژوورەوەی هاوڵاتیانی هیندی بۆ ئێران بەبێ ڤیزا تەنها بە مەبەستی گەشتیاری ڕێگەپێدراوە و هەر بانگەشەیەک لەلایەن دەزگاکانەوە سەبارەت بە ئاسانکاری گەشتکردن بەبێ ڤیزا بۆ کار یان مەبەستی گەشتیاری، بە ئەگەری زۆرەوە هاوکاریکردنی تۆڕە تاوانبارەکانە. وەزارەتی دەرەوەی هیندستان داوای لە هەموو هاوڵاتیان کرد کە لە بەرامبەر پێشنیارەکانی کار لە دەرەوەی وڵات، زۆرترین وریایی بنوێنن و هەر چالاکییەکی گوماناوی دەستبەجێ بە دەسەڵاتداران ڕابگەیەنن. لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: "بە توندی هۆشداری دەدرێتە هەموو هاوڵاتیانی هیندی کە لە بەرانبەر بەو بەڵێنانە زۆرترین وریایی بنوێنن."

6 مانگ و 3 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕفاندنی هاوڵاتیانی هیندی لە ئێران

ڕفاندنی هاوڵاتیانی هیندی لە ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن