سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند حەوتوی داهاتوو لە کۆشکی سپی پێشوازی لە سەرۆکی تورکیە دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی هەر دوو سەرۆکەکە لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەشداری دەکەن. ، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس) نووسیویەتی: لە 25ی سپتامبر 2025، لە کۆشکی سپی میوانداری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیە دەکەم.