دووشه‌مه‌‌ 

3 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕوبیۆ بەشداری کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

ڕوبیۆ بەشداری کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات
خبات میدیا

تۆمی پیگۆت، جێگری سەرەکیی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە بەشداری 80هەمین کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، مارکۆ ڕوبیۆ لە 22 تا 25ی سپتامبر لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بۆ برەودان بە ئەولەویەتەکانی ئەمەریکا کە بریتین لە ئاشتی، سەروەری و ئازادی لە 80هەمین خولی کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەشداری کۆبوونەوەکە لە شاری نیویۆرک دەکات.لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکە، لەگەڵ هاوتا سەرەکییەکانیدا کۆدەبێتەوە بۆ گفتوگۆ لەسەر بەرژەوەندییە ئەمنییە هاوبەشەکان، هێنانی ئاشتی بۆ ململانێکان، و هاوکاریی دوو لایەنەکان دەکات.

6 مانگ و 2 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕوبیۆ بەشداری کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

ڕوبیۆ بەشداری کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن