پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دیاردەی کۆڵبەری منداڵان لە ئێران

دیاردەی کۆڵبەری منداڵان لە ئێران

خەباتمێدیا:بە پێی هەواڵێک کە ڕۆژنامەی دەوڵەتی ئێران لەڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 28ی ڕێبەندان بڵاوی کردۆتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە تەمەنی ئەو منداڵانەی لەئێران کۆڵبە

خەباتمێدیا:بە پێی هەواڵێک کە ڕۆژنامەی دەوڵەتی ئێران لەڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 28ی ڕێبەندان بڵاوی کردۆتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە تەمەنی ئەو منداڵانەی لەئێران کۆڵبەری دەکەن گەیشتووەتە 13ساڵ، و منداڵانیش هاوکات لەگەڵ خوێندن لە ڕێگا پڕ مەترسیدارەکان دا خەریکی کۆڵبەرین.
فواد حەسەنی ساوان چالاکی مەدەنی لەکوردستان بەم ڕۆژنامەی وتووە کە بەداخەوە ژمارەی ئەو منداڵانەی کە ڕوویان لە کۆڵبەری کردووە زۆرن و زۆربەیان هەرلە تەمەنی 13ساڵی دا کۆڵبەری دەکەن. بەپێی هەواڵی دەنگی ئەمریکا،پێشتریش زۆرجار هەواڵی کۆڵبەری کردنی منداڵان بڵاو دەکراوە و هەروەها لە 27ی سەرماوەز بەپێی هەواڵەکان،کۆڵبەرێکی 17ساڵان لە ناوچەی سەوڵاوای کوردستان بەهۆی سەرماوە گیانی داوە.
تەرمی فەرهاد خوسرەوی،کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لە ناوچە کوێستانەکانی سەوڵاوای کوردستان دۆزرایەوە.
هەروەها لە ڕاگەێیندراوەکاندا زۆرجار هەواڵی کۆڵبەری ژنانیش بڵاودەکرێتەوە.
لەساڵەکانی ڕابردوو دا دەیان کۆڵبەر کە لەبەر کێشەی ئابووری ناچارن پەنا بەرنە بەر کۆڵبەری ،گیانیان داوە. لەو مەترسیانەی کە ڕوبەڕووی کۆڵبەران دەبێتەوە دەکرێ ئاماژە بە کەوتنە خوارەوە لە شاخ و ڕەق بوونەوە لەناو بەفر و سەرما،تەقەکردن لە کۆڵبەران لە ساڵەکانی ڕابردوو دا کە بە دەیان کەسی کوشتووە و دەیان کەسی دەیکەش بریندار بوون بکرێ. دەوڵەتی ئەمریکا زۆرجار گەندەڵی ئابووری ،دزینی داراییە سروشتیەکان لەلایەن بەرپرسانی ڕژیم،هەروەها ئاژاوە گێڕیەکانی لە دەرەوەی سنووری ئێرانی مەحکووم کردوە و ئەوانەی وەک هۆی کێشە ئابووری و داراییەکانی نەتەوەکانی ئێران لەقەڵەم داوە.


4 ساڵ و 9 مانگ و 2 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 24 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دیاردەی کۆڵبەری منداڵان لە ئێران

دیاردەی کۆڵبەری منداڵان لە ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن