سەرۆککۆماری تورکیە دەڵێت، وڵاتەکەی لە تەکنەلۆژی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە ریزبەندیی سێیەمی جیهاندایە و باس لەوەش دەکات، ئامادەکاری بۆ هەنگاوی نوێ لە بواری ژیریی دەستکرد دا دەکەن. ڕۆژی هەینی 19ی سپتامبر 2025 رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیە لە پێنجەمین فێستیڤاڵی فڕۆکەوانی، بۆشایی ئاسمان و تەکنەلۆژی لە ئیستەنبووڵ وتارێکی پێشکێش کرد.ئەردۆغان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە رێگەی ئەو کەرەستە و سیستمانەی دروستیان کردوون، چیرۆکی سەرکەوتنی نوێ دەنووسنەوە و وتی، "لە هەناردەی پیشەسازیی بەرگریدا 11یەمین وڵاتی گەورەی جیهانین. لە تەکنەلۆژی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیی چاودێری و جەنگیدا لە ریزبەندیی سێیەمی جیهانین. یەکێکین لەو 10 وڵاتەی لە دیزاینەوە تاوەکو دروستکردنی بەکۆمەڵ، کەشتیی جەنگی دروست دەکەین."