دووشه‌مه‌‌ 

3 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

تمەن تادی روی لەدابەزیندایە

تمەن تادی روی لەدابەزیندایە
خبات میدیا

ئەمڕۆ یەکشەممە نرخی یەک دۆلار بەرامبەر بە تمەن زیاتر لە 2000 تمەن بەرزبووەوە، یەک دۆلار بە 102 هەزار و 700 تمەن مامەڵەی پێوەکرا.لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا، بەرزترین ئاستی دۆلار بەرامبەر بە تمەن 103 هەزار و 300 تمەن و کەمترین ئاستیشی 100 هەزار و 550 تمەن بووە.بەو پێیەش لە ماوەی یەک حەتودی رابردوودا نرخی دۆلار بەرامبەر بە تمەن بە رێژەی 4.9٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە ماوەی 6 مانگی رابردوودا بە رێژەی 3.53٪ بەرامبەر بە تمەن بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.بازرگانانی دراو لە ئێران پێیان وایە هۆی دابەزینی بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلار، کەمیی خستنەڕوو یان زیادبوونی خواست نییە بۆ دۆلاری ئەمریکی، بەڵکو مەترسی و دڵەراوکێی سیاسییە.تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە بە ئەگەری زۆرەوە سزاکانی سەر ڕژیمی ئیران لەسەر ئەو وڵاتە کارا دەکرێنەوە، ئەوەش کەشێکی نەرێنی لە بازاڕەکانی ئێراندا دروستکردووە.

6 مانگ و 2 ڕۆژ و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تمەن تادی روی لەدابەزیندایە

تمەن تادی روی لەدابەزیندایە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن