محسن مەنسووری، جێگری پێشووی سەرۆکی حکومەتی ئیبراهیم ڕەئیسی، ڕایگەیاند کە پەتای کۆرۆنا تا کۆتایی حکومەتی حەسەن ڕۆحانی نزیکەی ٧٠٠ هەزار کەسی لە ئێراندا کوشتووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕژیمی ئاخوندی لە ئامارە فەرمییەکاندا، ژمارەی قوربانیانی پەتای کۆرۆنای نزیکەی ١٤٠ هەزار کەس ڕاگەیاندبوو.ڕژیمی ئاخوندی هەر لە سەرەتای دەستپێکردنی کوتانی کۆرۆنا لە جیهاندا، بە بیانووی بەرهەمهێنانی ناوخۆیی، کوتانی کۆرۆنای لە ئێران دواخست و کۆمپانیاکانی سەربە حکومەتیش نەیانتوانی پابەندی بەڵێنەکانیان بن لەم بوارەدا.هەروەها بڕیارەکەی عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی بۆ قەدەغەکردنی هاوردەکردنی ڤاکسینی ئەمریکی، بەریتانی و فەرەنسی، ڕووبەڕووی ناڕەزایەتییەکی بەرفراوان بووەوە.سنووردارکردنی هاوردەکردنی ڤاکسینەکانی کۆرۆنای ڕاگەیاند لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، لە کاتێکدایە کە ڕژیمی ئاخوندی زۆربەی ئەو ڤاکسینانەی دابەش کردبوو کە لەلایەن وڵاتانی جیاوازەوە ڕانەگیندرابون و کێشەی بۆ گەشتی ئێرانییەکان بۆ دەرەوەی وڵات دروست کرد.