مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئێکس بڵاویکردەوە، "لەگەڵ شەرع، سەرۆکی سوریە، کۆبوومەوە سەبارەت بە ئامانجە هاوبەشەکانمان بۆ سەقامگیری و سەروەریی سوریە و ئەو هەوڵانەی بۆ ئاشتی و پێشکەوتن بۆ هەموو سووریەییەکان هەن." وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، "گفتوگۆمان کرد لەبارەی جێبەجێکردنی راگەیێندراوە مێژووییەکەی سەرۆک ترەمپ بۆ هەڵگرتنی سزاکان و گرنگیی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و سوریە. ئایاری ئەم ساڵ، ترەمپ لە سعودیە رایگەیاند، وڵاتەکەی بەشێکی سزاکانی سەر سوریە هەڵدەگریت. ساڵی 2011 و دوای دەستپێکی خۆپێشاندان و دواتر شۆڕشی سوریە، ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا ژمارەیەک سزایان بەسەر سەرۆک و بەرپرسەکانی دیکەی سوریەدا سەپاند