هەزاران کەس لە فلیپین دژی گەندەڵی بەرپرسانی وڵاتەکە رژانە سەر شەقام و خۆپێشاندانیان کرد. خۆپێشاندەران و پۆلیس رووبەڕووی یەکدی بوونەتەوە.خۆپێشاندانەکان سەرەتا بە هێمنی دەستیان پێکرد، دواتر پۆلیس گازی فرمێسکڕێژی بەسەردا باراندن و خۆپێشاندانەکە گرژی تێکەوت. ئەوان داوای لە کارلادانی بەرپرسان و زیندانیکردنیان کرد. پۆلیس 72 کەسی گرتوە. 39 ئەفسەری پۆلیس لە خۆپێشاندانەکە بریندار بوون، هەروەها خۆپێشاندەران بارهەڵگرێکیان لەسەر شەقام سووتاند.