چوارشه‌مه‌ 

12 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نۆژەنکردنەوەی ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی ڕژیمی ئێران

نۆژەنکردنەوەی ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی ڕژیمی ئێران
خبات میدیا

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتد پرێس، بە پشتبەستن بە وێنەی ماهوارە نوێیەکان، ڕایگەیاند کە ڕژیمی ئێران خەریکی نۆژەنکردنەوەی ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی خۆیەتی لە پەڕچين و شاهرود؛ ئەم ناوەندانە لە کاتی شەڕی ١٢ ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل کرابوونە ئامانج. بەپیی ئەو ڕاپۆرتە دەڵێت بینا تایبەتەکانی تێکەڵکردنی سووتەمەنی ڕەقی مووشەکەکان لە نۆژەنکردنەوەدان، بەڵام ڕژێمی ئێران هێشتا دەستی بە بەشە سەرەکییەکان، لەوانە میکسرە گەورەکانی پێویست بۆ بەرهەمهێنانی ئەو سووتەمەنییە، ناگات. لە کاتێکدا کە دامەزراوە ئەتۆمییە بۆمبارانکراوەکانی ڕژیمی ئاخوندی هێشتا چالاکییەکی هاوشێوەیان دەست پێنەکردووەتەوە، خێرایی نۆژەنکردنەوەی دامەزراوە مووشەکییەکان نیشاندەری ئەولەویەتی بەرزی ئەو پڕۆژەیە بۆ ڕژیم. ئەسۆشێتد پرێس هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە کە ڕژێمی ئێران پێدەچێت داوای یارمەتی لە چین بکات بۆ دابینکردنی کەرەستە و نیشانەیەک هەیە کە میکسرێکی خولاوە گواستراوەتەوە بۆ دامەزراوە ژێرزەمینییەکانی دروستکردنی مووشەک لە ماسیەفی سوریە؛ ئەمەش بابەتێکە کە پاش هێرشەکەی ئیسرائیل لە  ٢٠٢٤ ئاشکرا بوو.

6 مانگ و 7 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نۆژەنکردنەوەی ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی ڕژیمی ئێران

نۆژەنکردنەوەی ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی مووشەکی ڕژیمی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن