مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیرەکانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، کە لە کۆبوونەوەی کۆمەڵی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند، لەگەڵ سوریە دەرفەتی باش و ناوازە هەن بۆ داهاتووی ئەو وڵاتە کە کاری لەسەر دەکەین. ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریە ئامادەی خۆی بۆ پابەندبوون بەکارکردن لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان بۆ سوریەیەکی گشتگیر و فرەچەشنی و پێکهاتەیی ڕاگەیاند. وتیشی: سەقامگیری سوریە، دەبێتە هۆی سەقامگیری تەواوی ناوچەکە.