پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتی کورد لە کرماشان جێ بەجێ‌ کراوە

حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتی کورد لە کرماشان جێ بەجێ‌ کراوە

خەباتمێدیا: حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست گیرابوون، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کراوە.

خەباتمێدیا: حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتیی کورد کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست گیرابوون، لە بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان جێبەجێ کراوە.
هەواڵدەری هەنگاو: بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ ، حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتیی خەڵکی کرماشان لە زیندانی دێزڵئاوای ئەو شارە جێبەجێ کراوە.
یەکێک لەو زیندانیانە بەناوی ”برزوو محەممەدی“ تەمەن ٢٨ ساڵ، کە ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی “قەتڵی ئەنقەست“ گیراو و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو. ناوبراو لەو کاتەوە لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ڕاگیرابوو.
لەلایەکی دیکەوە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا ناسنامەی یەکێکی دیکە لەو کەسانەی بە ناوی “شەهاب نادری” تەمەن ٢٢ ساڵ ڕاگەیاندووە کە ئەویش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لەسێدارە دراوە.
هەتا ئێستا ناسنامەی سێهەمین کەس ئاشکرا نەبووە.


4 ساڵ و 9 مانگ و 1 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 55 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتی کورد لە کرماشان جێ بەجێ‌ کراوە

حوکمی سێدارەی سێ هاووڵاتی کورد لە کرماشان جێ بەجێ‌ کراوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن