تۆڕی وەرزشی ئاتلێتیکی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان بە سەرپەرشتی جیانی ئینفانتینۆ سەرۆکی فیفا لە تاوەری ترەمپ لە نیویۆرک گفتوگۆی لەبارەی پێشنیاری زیادکردنی ژەمارەی هەڵبژاردەکانی مۆندیالی ساڵی 2030ـیە بۆ 64 هەڵبژاردە، لەکاتێکدا وابڕیارە مۆندیالی 2026 بۆیەکەمجار لە مێژوودا بە بەشداریی 48 هەڵبژاردە بەڕێوە بچێت، لە کۆبوونەوەکە نوێنەرانی وڵاتانی ئوروگوۆە و پاراگوۆە و ئەرجەنتین و بەرپرسانی کۆنمیبۆل ئامادەبوون.