بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە وتارێکدا سەبارەت بە داهاتووی ئێران، هیوای خواست کە خەڵکی ئەو وڵاتە دوای چەندین ساڵ لە ئازار و مەینەتی، ئازادیی خۆیان وەربگرنەوە و پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوان دوو نەتەوەی ئێران و ئیسرائیل بگەڕێنەوە. نەتانیاهۆ بە ئاماژەدان بە دۆخی ناوخۆی ئێران لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: گەلانی ئێران کە ساڵانێکە ئازاریان چەشتووە، ئازادیی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە، ئەوان دیسان ئێران گەورە دەکەنەوە. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتیشی: دوو نەتەوەی کۆنی ئێمە - گەلی ئیسرائیل و گەلانی ئێران - دۆستایەتییەک بنیات دەنێنەوە کە سوودی بۆ هەموو جیهان دەبێت.