سێ‌شه‌مه 

19 ره‌شه‌مه 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

زۆرینەی ئامێرە هەستیارەکان" لە سایتی ئەتۆمیی فۆردۆ لەناوچوونن

زۆرینەی ئامێرە هەستیارەکان
خبات میدیا

ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەڵێت کە "نزیکەی تەواوی هەموو ئامێرە هەستیارەکان" لە سایتی ئەتۆمیی فۆردۆ لەناوچوون ناوبراو لەگەڵ ئەمەدا، پیداگریی لەوە کردەوە کە ڕژیمی ئاخوندی ئێران هێشتا توانای دروستکردنی ئەو سەنتەرفیوژانەی هەیە کە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم پێویستن. گرۆسی، کە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵیی ڕۆیتەرز لە پەراوێزی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی جیهان لە کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان گفتوگۆی كرد، وردەکاریی زیاتری نەخستەڕوو، بەڵام ئەمە یەکەم لێدوانی ناوبراو سەبارەت بە دۆخی سایتی ئەتۆمیی فۆردۆ لە دوای سەردانی پشکنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بۆ ئێران بووە.

5 مانگ و 10 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زۆرینەی ئامێرە هەستیارەکان" لە سایتی ئەتۆمیی فۆردۆ لەناوچوونن

زۆرینەی ئامێرە هەستیارەکان" لە سایتی ئەتۆمیی فۆردۆ لەناوچوونن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن