کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی دیمانەیەکی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیە ئەنجامدا. ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە چۆنییەتی کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە و ئۆکراین وتی، "من تەنیا دەمەوێت ئەوە بڵێم؛ ئەگەر بیرتان بێت ترەمپ وتی، من کۆتاییم بە شەڕی روسیە و ئۆکراین هێنا، ئەی ئەو شەڕە کۆتایی هات؟ نەخێر، هێشتا بەردەوامە. بە هەمان شێوە وتی، من کۆتاییم بە شەڕی غەززە هێنا، ئەی ئەو شەڕە کۆتاییهات؟ نەخێر."