تۆماس باراک نێردەی تايبەتیی ئەمريکا بۆ سوريە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانيدا لە کۆشکی سپی رايگەياند، دروزەکان و کوردەکان و عەلەوييەکان دەتوانن ئایين و جلوبەرگ و خوێندن و تەنانەت هێزی ئاسايشی ناوچەیی خۆشيان هەبێت . تۆماس باراک، نێردەی تایبەتیی ئەمريکا بۆ سوريە رایگەیاند، "سەقامگیری لە سوریە دەبێت بەردەوام بێت، ئێستا دەسەڵاتێکی نوێ هەیە، کە سەرچاوەکانی داهاتیان سنووردارە، کەس متمانەی پێیان نییە، وڵاتانی رۆژئاوا دەڵێن، چۆن یارمەتیی کەسێکی ئاوا دەدەن، لە راستیدا دەتوانین". بە وتەی تۆماس باراک، "نیلسۆن ماندێلاش بەو شێوەیە بوو، خەڵک دەتوانن بۆچوونەکانیان بگۆڕن، هەندێک دەڵێن، چۆن دەتوانین پشتگیری لێ بکەین بەبێ ئەوەی ئەوان پابەندیی زياتريان هەبێت".