پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هەڵاوسانی117 لەسەدی یان 18لەسەدی

هەڵاوسانی117 لەسەدی یان 18لەسەدی

خەباتمێدیا: ناوەندی سەرژمێری ئێران رایگەیاند کە نرخی هەڵاوسانی نێوەنجی کە هەڵسەنگاندنی نرخی هەڵاوسانی 12 مانگی کۆتایی بە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ لەچاو ساڵی رابرد

خەباتمێدیا: ناوەندی سەرژمێری ئێران رایگەیاند کە نرخی هەڵاوسانی نێوەنجی کە هەڵسەنگاندنی نرخی هەڵاوسانی 12 مانگی کۆتایی بە مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ لەچاو ساڵی رابردوویە بە 2.4 دەیەمی لەسەد پەرەسەندن گەیشتۆتە 18لەسەد.
لەومانگە دا هەروەها هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ گەیشتۆتە 37لەسەد و چوار دەیەمی لەسەد کە لەچاو بە نرخی هاوشێوە لە خەزەڵوەر، دوو و نیو لەسەد زیادی کردووە. بەمجۆرە خاوخێزانەکانی ئێرانی لە،سەرماوەزی ئەمساڵ، بۆ کڕینی کۆمەڵێک کاڵا و خزمەتگەیاندنی یەکسان 37لەسەد و چوار دەیەمیان زیاتر لە مانگی خەزەڵوەری پار هەزینە و تێچووی داوە.
بە پێی ئەو راپۆرتە ، پێوەری نرخەکان لەگرووپی (خواردەمەنیەکان، خواردنەوەکان و دوخیانیات)لەچاو مانگی رابردوو چوار و هەشت دەیەم بەرەوسەر چووە.
بەمجۆرە نرخی هەڵاوسان نەتەنیا رەوتێکی بەرەوسەرچوونی بەخۆوە گرتووە، بەڵکوو خێرایی بەرەوسەرچوونی نرخی هەڵاوسان، لەهەڵسەنگاندن بە مانگی رابردوو تەنانەت زیاتریش بووە.
سندووقی نێونەتەوەیی پووڵ دەڵێ چاوەروان دەکرێ رێژەی هەڵاوسان لە ئێران لەساڵی 2018ی زایینی بگاتە 29.6لەسەد و گەشەی ئابووری ئێرانیش بگاتە مەنفی 1.5 لەسەد.
جێگەی باسە ئیستیۆ هانکە ، ئابووریناسی زانستگای ئابوری جان هاپکینز، لەوەڵامی پرسیارێک،سەبارەت بە نرخی هەڵاوسان لە ئیران وتبووی نرخی هەڵاوسان 117 لەسەدە و دە تا دوانزدە بەرانبەر زیاتر لەو نرخەی دەوڵەت رایگەیاندووە.
لەبری هەر دە لەسەد بەرزبوونەوەی نرخی پووڵی دەرەوە هەڵاوسان دوو لەسەد زیاددەکات.


5 ساڵ و 10 مانگ و 29 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 41 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەڵاوسانی117 لەسەدی یان 18لەسەدی

هەڵاوسانی117 لەسەدی یان 18لەسەدی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن