سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، ڕایگەیاند: گفتوگۆی باشی لەبارەی غەززە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کردووە. ترەمپ وتی: "نزیک دەبینەوە لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەبارەی غەززە، ئەگەری هەیە بەم زووانە ڕێککەوتنێک لەبارەی بارمتەکان ڕابگەیەندرێت."لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە نووسینگەی ئۆڤاڵ، دۆناڵد ترەمپ وتی: "لەگەڵ سەرکردەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسەمان کرد، ئەوان کەسانی نایابن، زۆر نزیکین لە گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەبارەی غەززە، تەنانەت ڕەنگە زۆر نزیکیش بین لە ئاشتی."