حکومەتی ئەڵمان پلانی هەیە رێگە بە سپا بدات درۆنەکان لە ئاسمانی وڵاتەکەی بخەنە خوارەوە
وەزیری ناوخۆی ئەڵمان رۆژی شەممە رایگەیاند، وڵاتەکەی دەیەوێ دەسەڵات بداتە سپاکەی تاوەکو ئەو درۆنانە بخاتە خوارەوە کە بە شێوەیەکی نایاسایی و گوماناوی لە ئاسمانی وڵاتەکەی دەبینرێن، ئەمەش دوای ئەوەی "کۆمەڵێک" درۆن بە ئاسمانی باکووری وڵاتەکەدا بینران.ئەمە لە کاتێکدایە کە لە رۆژانی رابردوودا چەندین جار درۆن لە نزیک فڕۆکەخانە و بنکە سەربازییەکانی دانیمارک و نەرویج بینراون.پەنجەی تۆمەت بۆ رووسیا درێژ دەکرێ، هەرچەندە هیچ بەڵگەیەکی یەکلاییکەرەوە نییە. مۆسکۆ رەتیکردووەتەوە لە پشت رووداوەکانی دانیمارکەوە بووبێت.