ئۆکراین رۆژی یەکشەممە رایگەیاند، هێرشەکانی شەوی رابردووی رووسیا بوونەتە هۆی کوژرانی لانیکەم سێ کەس و برینداربوونی نۆی دیکە، هاوکات پۆڵەندا جووڵەی بە فڕۆکە جەنگییەکانی کرد، بۆئەوەی ئاسمانی وڵاتەکەی لە درۆنەکان بپارێزێت.لە هەرێمی کیێڤ هۆشداری لە هەبوونی هێرشی ئاسمانی درا و ئیدارەی سەربازیی ناوچەکەش رایگەیاند، رووسیا بە درۆن و مووشەک هێرش دەکات.ڤیتاڵی کڵێچکۆ، سەرۆکی شارەوانیی کیێڤ رایگەیاند، لانیکەم 4 کەس بەهۆی هێرشەکانی رووسیا لەو هەرێمە کوژراون کە یەکێکیان منداڵێکی 12 ساڵانە.