زێلێنسکی پێشوازی لە گەڕاندنەوەی سزاکانی سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران دەکات
یەکشەممە 28ـی سپتامبر 2025، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین، لە ڕاگەیەندراوێکدا، پێشوازی لە بڕیارە ئەنجوومەنی ئاسایشی نیودەوڵەتی بۆ گەڕاندنەوەی سزاکان سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران دەکات و ئاماژە داوە، حکومتی ئێران ماوەیەکی زۆرە بانگەوازەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتگوێ خستووە و سیستەمی ئەتۆمی تێکداوە.سەرۆکی ئۆکراین باسی لەوەش کردووە، "پێویستە ئەمە ببێتە یاسایەکی جیهانی، هەرکاتێک لایەنێک ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی تێکبدات یان ببێتە هەڕەشە، دەبێت دەستبەجێ سزای توند بسەپێنرێت.