نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە کۆدی QR کە بە کراسەکەی بنیامین ناتانیاهۆ لە کاتی وتارەکەیدا لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لکێنراوە، زیاتر لە یەک ملیۆن جار سکان کراوە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، سەدان هەزار کەس لە کەرتی غەززە و ئێران سکانیان بۆ کۆدەکە کردووە و ئەم دوو ناوچەیە نزیکەی لەسەدا ٣٠ی سەرجەم سکانەکان پێکدەهێنن. نەتانیاهۆ ڕۆژی هەینی لە نیویۆرک دەرکەوت کە نیشانەیەکی بچووکی لەسەر سنگی بوو کە کۆدی QRی تێدابوو و پەیوەندیی بە چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی و وێنەی تاوانەکانی حەماسەوە لە هێرشەکەی حەوتی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣دا هەبوو.