ترەمپ: رێککەوتنی ئاشتیی غەززە لە قۆناخی کۆتاییدایە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی تایبەتدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەکسیۆس رایگەیاند، وتووێژەکان لەسەر پلانی کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە "لە قۆناخی کۆتاییدان و پیداگریی کردەوە کە رێککەوتنێک دەتوانێت دەرگە بۆ ئاشتییەکی بەرفراوانتر لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکاتەوە. تاوەکو ئێستا ئەمە بە گرنگترین هەوڵی ترەمپ دادەنرێت بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگەکە، کە بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی غەززە، بووەتە هۆی کوژرانی زیاتر لە 66,000 فەلەستینی. ترەمپ ڕایگەیاند: "هەمووان بۆ گەیشتن بە رێکەوتنێک هاتوونەتە پێشەوە، بەڵام هێشتا پێویستە کاری زیاتر بکرێت."