بەریتانیا 71 بەرپرسی ئەتۆمی ڕژیمی ئێرانی خستە لیستی سزاکان
دووشەممە 29ـی سپتامبری 2025، حکوومەتی بەریتانیا 71 بەرپرسی باڵای بەرنامەی ئەتۆمی ڕژیمی ئاخوندی، دامەزراوە داریی و وزەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران خستە لیستی سزاکان. ئاژانسی ڕۆیتەرز لەو بارەوە بڵاوی کردووەتەوە، ئەم هەنگاوە دوای سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا بۆ سەر ڕژیمی ئێران دێت، کە ئامانج لێی سنووردارکردنی هەوڵەکانی ئەو وڵاتەیە بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی.