لە ئەرجەنتین سێ کچ لە لایڤی ئینستاگرام کوژران
هەزاران خۆپێشاندەر رژانە سەر شەقامەکانی بۆینس ئایرسی پایتەختی ئەرجەنتین و داوای دادپەروەرییان بۆ دۆسیەی سێ کچ کرد کە بە شێوەیەکی دڕندانە شکەنجە دران و کوژران، تاوانەکەش لە سۆشیاڵ میدیاوە راستەوخۆ پەخشکرا. خۆپێشاندانەکە لەلایەن گرووپێکی فێمینیستەوە رێکخرابوو، کەسوکاری قوربانییەکانیش بە بەرزکردنەوەی وێنە و ناوی کچەکانیان "لارا، برێندا و مۆرینا" بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کرد بەرەو پەرلەمان.