ئەمریکا لە ڕۆژی ٨ی ڕەزبەری ١٤٠٤، سزاکانی سەر پڕۆژەی پەرەپێدانی بەندەری چابەهاری ئێرانی جێبەجێکرد و بە تەواوی ئەو لێخۆشبوونانەی لە سزاکانی بۆ سەر ئەو بەندەرە هەڵوەشاندەوە کە لە ساڵی ٢٠١٨دا دەرکرابوون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، كۆمپانیاكانی وەك كۆمپانیای دەوڵەتی بەندەرەكانی هیند و و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە، ٤٥ ڕۆژ كاتیان هەیە تاوەكوو چالاكییەكانیان لە پڕۆژەکە ڕابگرن؛ ئەگەرنا داراییەكانیان لە ئەمریکا دەبەسترێت و مامەڵە داراییەکانیان لەگەڵ واشنتۆن قەدەغە دەکرێت.