پێنج هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە بە ناوی دێرەخشان ڕەحیمی و دوو براکەی بە ناوەکانی یاسین ڕەحیمی، ڕزگار ڕەحیمی، عەدنان ڕەزایی و هاووڵاتییەکی دیکە کە تا ئێستا ناسنامەکەی دیار نییە، لە کاتی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئیسرائیل و ڕژیمی ئێران لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداران گیراون و لە دۆسیەیەکی بێبنەمای هاوبەشی هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل و پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردە دژبەرەکانی ڕژیمی ئێران تۆمەتبار کراون و ئێستا لە زیندانی ناوەندیی سنە زیندانی کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە هەواڵیەکان، ئەو کەسانە کە لە شیرینی فرۆشی ئەو خانەوادەیە کاریان کردووە، دوای سێ مانگ لە گرتنیان لەلایەن ئیتلاعاتەوە بۆ زیندانی ناوەندیی سنە ڕاگوێزران و تۆمەتی لکێندراوی هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل و پەیوەندی لەگەڵ حیزبێکی کوردی ئۆپۆزسیۆنی ڕژیمی ئێرانیان لەسەرە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕاگەیاندوە کە یاسین و ڕزگار ڕەحیمی ڕۆژی چوارشەممە، ١٢ی خەرمانان١٤٠٤ لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازراونەتەوە.