وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، هیچ وڵاتێکی ئەندام لە ناتۆ بەتەنیا جێناهێڵن، کە رووسیا هەڕەشەی لێ بکات.
رۆژی دووشەممە، 29ی ئەیلوولی 2025، یۆهان ڤادێفول، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا بە هاوبەشی لەگەڵ هاوتا پۆڵەندی و فەرەنسییەکەی رایگەیاند، "رووسیا دەیەوێت تاقیمان بکاتەوە و ئاژاوەمان لەنێودا دروستبکات". دەشڵێت، "ئەمە مەترسیدارە و پێویستە بە روونی و یەکگرتوویی وەڵامی بدرێتەوە".
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا گوتیشی، هاوپەیمانیەتی ناتۆ "هەموو بستێکی خاکی هاوپەیمانییەکە دەپارێزێت و هیچ ئەندامێک بەتەنیا جێناهێڵدرێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکان".