سێ ئەندامی حەماس لە ئەڵمان گیران
بەرپرسانی ئەڵمان رایانگەیاند، سێ گومانلێکراوی ئەندامی حەماس بە تۆمەتی پلاندانان بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوەی ئیسرائیلی یان جووەکانی نێو ئەڵمان گرتوە.بڕیارە گومانلێکراوەکان رۆژی پێنجشەممە ببرێنە بەردەم دادگە و دادوەر بڕیار دەدات ئایا تاوەکو کاتی دادگاییکردنیان بەند دەکرێن یان نا. رۆژی چوارشەممە 01-10-2025، داواکاری گشتیی فیدراڵیی ئەڵمان رایگەیاند، گومانلێکراوەکان لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵەوە لە هەوڵدان بۆ بەدەستهێنانی چەک تێوەگلاون. لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا، چەندین چەک، لەنێویاندا کڵاشینکۆفێکی جۆری AK-47 و تەقەمەنی، دۆزراونەتەوە.