کۆمپانیای یوتیوب رەزامەندیی دەربڕی بە پێدانی بڕی 22 ملیۆن دۆلار وەکو قەرەبوو بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵا یاساییەی لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە دژی تۆمار کرابوو. سکاڵاکە دوای ئەوە هات، پلاتفۆرمەکە هەژمارەکەی ترەمپی بەهۆی هێرشەکانی 6ی جینیور 2021 بۆسەر باڵەخانەی کاپیتۆڵ راگرت. ئەو پلاتفۆرمە ڤیدیۆییە ئۆنلاینە، کە لقێکی کۆمپانیای ئەلفابێتی دایکی گووگڵە، بەم رێککەوتنە دەبێتە نوێترین کۆمپانیای تەکنەلۆژیی گەورە کە لەگەڵ ترەمپ رێکدەکەوێت، ئەوەش دوای ئەوەی ترەمپ چەندین دۆسیەی یاسایی لە دژی بڕیاری لابردنی لە پلاتفۆرمەکان بەهۆی رووداوەکانی 6ی جینیور جووڵاندبوو.