ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی ئۆکتۆبەری2025، تەقینەوەیەکی بەهێز لە ناوچەی جووسیە لەسەر سنووری نێوان لوبنان و سوریە ڕوویدا.سەرچاوە خۆجێییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، ڕووداوەکە لە نزیک دەروازەی جووسیە لەسەر سنووری لوبنان و سوریە ڕوویداوە ئەویش بەهۆی تەقینەوەی مووشەکێک بووە کە پێشتر لە شەڕدا جێماوە و نەتەقیوەتەوە.