دووشه‌مه‌‌ 

10 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کێشەی ژینگەیی و تەندروستی لە جوانڕۆ

کێشەی ژینگەیی و تەندروستی لە جوانڕۆ
خەبات میدیا

دووبارە گڕگرتنی زبڵدانی شەمامە لە نزیک شاری جوانڕۆ، جارێکی دیکە ڕوویەکی ناشرینی کەمتەرخەمی حکومەتی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانی لە ئاست تەندروستیی هاووڵاتیان و پاراستنی ژینگەدا خستەوە ڕوو. ئەو ڕووداوە، کە بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش و دووکەڵی توند بۆ سەر گەڕەکەکانی شار، نیشانەی کەموکوڕییەکی گەورەیە لە بەڕێوەبردنی پاشماوەکان و نەبوونی چارەسەرێکی ژینگەیی و درێژخایەن بۆ ئەو کێشە بنەڕەتییە. زیانە تەندروستییەکانی ئەو دووکەڵە بۆ سەر سییەکانی دانیشتووان، بەتایبەت منداڵان و بەساڵاچووان، جێگەی نیگەرانییەکی زۆرە و داهاتووی تەندروستیی خەڵکی ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە. لە کاتێکدا حکومەت دەبوو پلانی ستراتیژی بۆ ڕیسایی کردن و بەڕێوەبردنی پاشماوەکان دابنێت، بەڵام بەردەوامبوون لە پشتبەستن بە زبڵدانێکی کراوە کە بە ئاسانی گڕ دەگرێت، پرسیار لەسەر جددییەتی حکومەت لە ئاست پرسە ژینگەیی و تەندروستییەکاندا دروست دەکات.

5 مانگ و 28 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 12 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کێشەی ژینگەیی و تەندروستی لە جوانڕۆ

کێشەی ژینگەیی و تەندروستی لە جوانڕۆ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن