دووشه‌مه‌‌ 

10 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گیرانی پێنج هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل

گیرانی پێنج هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل
خەبات میدیا


گیرانی پێنج هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل

پێنج هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سنە بە ناوەکانی درەخشان ڕەحیمی و دوو برای ناوبراو بەناوەکانی یاسین ڕەحیمی و ڕزگار ڕەحیمی، عەدنان مەولایی و هاووڵاتییەکی دیکە کە ناسنامەی دیار نییە، لە ڕەوتی شەڕی دوازدە ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ڕژیمی ئێران لە لایەن ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسدارانەوە گیراوان و لە دۆسیەیەکی هاوبەشدا بە «هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل» و «پەیوەندی لەگەڵ یەکیک لەحیزبەکانی کوردستانی ئێران» تۆمەتبار کراون و ئێستا لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ڕاگیراون. بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکان، عەدنان مەولایی، درەخشان ڕەحیمی و دوو برای ناوبراو، یاسین و ڕزگار ڕەحیمی و هاووڵاتییەکی دیکە کە لە دووکانی شیرینی فرۆشیی ئەو خانەودایە ئیشی دەکرد، دوای سێ مانگ گیران لە ئیتلاعاتی سپا بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گواسترانەوە. ئەو هاووڵاتییانە لە ماوەی گیرانیان لە گرتوخانەی ئیتلاعاتی سپا تا ئێستا لە سەرەکیترین مافەکانی خۆیان وەکوو مافی پەیوەندی لەگەڵ خانەوادە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش بوون.

5 مانگ و 28 ڕۆژ و 17 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گیرانی پێنج هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل

گیرانی پێنج هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن