دووشه‌مه‌‌ 

10 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سەجاد حائێری، نووسەر و مامۆستای زمانی کوردی سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

سەجاد حائێری، نووسەر و مامۆستای زمانی کوردی سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا
خەبات میدیا


سەجاد حائێری، نووسەر و مامۆستای زمانی کوردی و برای ئەحمەدڕەزا حائێری، بەندکراوی سیاسیی کورد و خەڵکی ئیلام، لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانەوە سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکران و هەندێک سزای دیکەی بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکان، سەجاد حائێری، نووسەر، دەرهێنەر و مامۆستای زمانی کوردی خەڵکی ئیلام، لە لایەن بێدادگای بەناو شۆڕشی ڕژیم لە شاری دەماوەند سەر بە پارێزگای مازەندەران بە تۆمەتی لکێندراوی «تەبلیغات دژ بە ڕژیمی ئاخوندی» و «تێکدانی بیروڕای گشتی لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی ناڕاستییەکان» سەرجەم سزای دوو ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا. ئەو بەندکراوە سیاسییە هەروەها سزای دوو ساڵ قەدەغەی ئەندامێتی لە حیزب، گرووپ و دەستەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و قەدەغەی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەسەردا سەپێندراوە. سەجاد حائێری ڕۆژی ۲۱ی پووشپەڕ، لە لایەن هێزە ئەمنییە پەیوەندیدارەکان بە ڕێکخراوی سپای ترۆریستی پاسدارانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە دەماوەند گیرابو و لە ئاکامدا ڕۆژی ۳۰ی پووشپەڕ بە دانانی بارمتەی پێنسەد ملیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

5 مانگ و 28 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سەجاد حائێری، نووسەر و مامۆستای زمانی کوردی سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

سەجاد حائێری، نووسەر و مامۆستای زمانی کوردی سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن