دووشه‌مه‌‌ 

10 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەریتانیا ، ١٢١ کەس و دامەزراوەی ڕژیم دەکاتە ئامانج

بەریتانیا ، ١٢١ کەس و دامەزراوەی ڕژیم دەکاتە ئامانج
خەبات میدیا

بەریتانیا ، ١٢١ کەس و دامەزراوەی ڕژیم دەکاتە ئامانج

وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی چالاککردنەوەی میکانیزمی "ماشە" و گەڕاندنەوەی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان دژی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، سزاکانی بەسەر ١٢١ کەس و دامەزراوەی پەیوەندیدار بە بەرنامە ناوکەیی و مووشەکی حکومەتی ئێراندا سەپاندووەتەوە. بەپێی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، کە ڕۆژی چوارشەممە، ٩ی ئۆکتوبەر، بڵاوکرایەوە، سزاکان بریتین لە گەمارۆی چەکداریی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری گواستنەوەی چەکی کۆنڤەنشنال بۆ ئێران و لە ئێرانەوە، قەدەغەکردنی دابینکردن یان گواستنەوەی کەرەستە، ماددە، ئامێر، کاڵا و تەکنەلۆژیا پەیوەندیدارەکان بە پیتاندن، دووبارە پڕۆسێسکردنەوە ، هەروەها پەرەپێدانی سیستەمەکانی هەڵدانی چەکی ناوکەیی. سەرەڕای ئەمانە، سنووردارکردنە دارایی و بازرگانییەکانی پەیوەندیدار بە بەرنامە ناوکەیی و مووشەکی ڕژیمی ئاخوندی جارێکی تر جێبەجێ کراونەتەوە. لە نێوان ئەو کەسانەی سزاکانیان بەسەردا سەپێندراوە، ناوی بەرپرسە باڵاکانی ڕژیمی ئاخوندی وەک عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان، ئەحمەد وەحیدی، محەمەد حەجازی، محەمەدڕەزا نەقدی، محەمەد ئیسلامی، یەحیا ڕەحیم سەفەوی و مورتەزا سەفاری دەبینرێت.

5 مانگ و 28 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەریتانیا ، ١٢١ کەس و دامەزراوەی ڕژیم دەکاتە ئامانج

بەریتانیا ، ١٢١ کەس و دامەزراوەی ڕژیم دەکاتە ئامانج



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن