مردنی خوێندکارێک بەهۆی وەستانی دڵەوە
ئیبراهیم خەسرەوشاهی، سەرۆکی فریاگوزاری پێش نەخۆشخانەیی و بەڕێوەبردنی ڕووداوەکانی زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی زنجان، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە خوێندکارێکی کوڕی تەمەن ١٤ ساڵ لە گوندی سوهرینی زنجان بەهۆی وەستانی دڵەوە مردووە. بە وتەی خەسرەوشاهی، ئەم ڕووداوە کاتێک ڕوویداوە کە خوێندکارەکە لە حەوشەی قوتابخانە و لە کاتی وەستان لە ڕیزدا تووشی وەستانی دڵ بووە و کەوتووەتە سەر زەوی. ناوبراو پیداگریی کردەوە کە هۆی وردی مردنەکە هێشتا لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.