واشنتن بە زانیاری پشتگیریی لە کیێڤ دەکات بۆ ئەوەی لە ژێرخانی ڕووسیە بدات
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرای کرد، ئەمەریکا بەنیازە زانیاری هەواڵگری بە ئۆکراین بدات، بۆ ئەوەی کیێڤ بتوانێت هێرشی مووشەکی دوور مەودا بۆ سەر ژێرخانی ڕووسیە ئەنجام بدات. ڕۆژنامەکە لە زاری بەرپرسانی ئەمەریکاوە ڕایگەیاندووە، ئەمەریکا زانیاری هەواڵگری بۆ ئۆکراین دابین دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشی مووشەکی دوور مەودا بۆ سەر ژێرخانی وزەی ڕووسیە، لە کاتێکدا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، بیر لە ناردنی چەکی بەهێز بۆ کیێڤ دەکاتەوە کە دەتوانێت ئامانجی زیاتر لەناو ڕووسیا بکاتە ئامانج. سەرۆک ترەمپ لەم دواییانەدا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی ڕێگە بە دەزگا هەواڵگرییەکان و پێنتاگۆن بدات کە هاوکاریی کیێڤ بکەن لەم هێرشانەدا.