ئەمساڵ لە ئامریکا 30 منداڵ بەهۆی گەرماوە گیانیان داوە
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی kids and car safety ، ئەمساڵ لە ئەمریکا تاوەکوو ئێستا 30 منداڵ بەهۆی گەرمای ناو ئۆتۆمبێل گیانیان داوە، ساڵانەش 40 منداڵ بەو هۆیەوە گیان دەدەن.ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، 9 لەسەر 10ی قوربانییەکان، منداڵانی خوار تەمەن 3 ساڵن و زۆر جار دایکان و باوکان بەبێ مەبەست، بیریان دەچێت لە کاتی دابەزینیان منداڵەکانیان لەناو ئۆتۆمبێل دەربهێنن.کۆتا جار کە ڕووداوێکی لەو شێوەیە ڕوویدا، چوارشەممەی ڕابردوو 24ـی ئۆکتوبر، کاتێک لە گرینسبۆرۆی ویلایەتی کارۆلینای باکوور، باوکێک کچە چوار ساڵانەکەی لەناو ئۆتۆمبێل جێهێشت و بەهۆی گەرماوە کچەکەی گیانی دا.