ئەمریکا سزای بەسەر 44 کەس و دامەزراوەی پەیوەست بە بەرنامە چەکدارییەکانی ڕژیمی ئێراندا سەپاند
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی سزاکانی ماشە بەسەر "رژێمی" ئێراندا جێبەجێ دەکات و رایگەیاند، سزای نوێ 44 لایەنی پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمی، مووشەکی و سەربازییەکانی ڕژیمی ئێران دەکاتە ئامانج.رۆژی چوارشەممە، 01-10-2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وردەکاریی بەشێک لە سزاکانی خستەڕوو و رایگەیاند، پێنج کەس و دامەزراوەیەک دەکاتە ئامانج کە پەیوەستن بە رێکخراوی داهێنان و توێژینەوەی بەرگریی ڕژیمی ئێرانەوە (SPND)، کە بە درێژکراوەی راستەوخۆی پرۆگرامی چەکی ئەتۆمیی پێش ساڵی 2004ـی ڕژیمی ئێران دادەنرێت.