لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا سزای لەسێدارەدانی لانی کەم ۱۸۷ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێراندا جێبەجێ کراوە. ئەو ئامارە بەراورد بە مانگی سێپتەمبەری ٢٠٢٤ لانی کەم ۱۰۹ حاڵەت واتا ۱۴۰٪ بەرز بووەتەوە. لە ماوەی مانگی سێپتەمبەری ساڵی ڕابردوودا سزای لەسێدارەدانی ۷۸ بەندکراو جێبەجێ کرابوو. ئەو ئامارە زیاترین ئاماری لەسێدارەدان لە ماوەی یەک مانگ، لە دوو دەیەی ڕابردوو لە ئێران بووە.بە پشتبەستن بە ئامارە تۆمارکراوەکان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە ماوەی مانگی سێپتەمبەری ٢٠٢٥دا سزای لەسێدارەدانی لانی کەم ۱۸۷ بەندکراو لە بەندیخانەکانی ڕژیمی ئاخوندی جێبەجێ کراوە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە ماوەی مانگی سێپتەمبەردا سزای لەسێدارەدانی لانی کەم ۳۵ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ڕژیمی ئێراندا جێبەجێ کراوە کە ۱۹٪ی کۆی حاڵەتەکان پێکدێنن. هەروەها ۲۳ بەندکراوی لوڕ (۱۲٪ی کۆی حاڵەتەکان)، ۱۵ بەندکراوی تورک و ۱۴ بەندکراوی بەلووچ لەسێدارە دراون