شه‌ممه‌ 

1 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەمریکا ژمارەیەکی زۆری فڕۆکەی سووتەمەنی هەڵگر دەنێرێتە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

ئەمریکا ژمارەیەکی زۆری فڕۆکەی سووتەمەنی هەڵگر دەنێرێتە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
خبات میدیا

میدیای ئەمریکی ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی گەورەی فڕۆکەی سووتەمەنی هەڵگری جۆری KC-135 ستراتۆتانکەری هێزی ئاسمانیی ئەمریکا بەرەو رۆژهەڵاتی نێوەڕاست جووڵەی پێکراوە.بە گوێرەی گۆڤاری زە نیووز ویک، ئەمە یەکێکە لە گەورەترین ئۆپەراسیۆنەکانی ناردنی فڕۆکەی سووتەمەنی هەڵگر لەم مانگانەی دواییدا کرابێت.هاوکات زانیاریی مانگی دەستکرد و دەزگاکانی چاودێریی فڕۆکەوانی، دەریدەخەن کە فڕۆکەکان لە بنکەکانی زەریای ئەتڵەسییەوە فڕیون و لە بنکەی ئاسمانیی عودەید لە قەتەر دەنیشنەوە، کە بارەگای فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)ی لێیە. جێگیرکردنی ئەم هێزە ئاماژەیە بۆ بەرزکردنەوەی بەرچاوی ئاستی ئامادەیی و وریایی سەربازیی ئەمریکا لە ناوچەکە، لە کاتێکدا گرژییەکان لەگەڵ ڕژیمی ئێران روویان لە زیادبوون کردووە.جێگیرکردنی کتوپڕی دەیان فڕۆکەی تانکەری KC-135 لە کاتێکدایە کە ناوچەکە لە دۆخێکی زۆر ناسەقامگیردایە. پێشتر و راستەوخۆ پێش جەنگی 12 رۆژەی نێوان ئیسرائیل و هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی، جوڵەی سەربازیی بەرفراوانی لەم شێوەیە بینران.گرژییەکان بەهۆی وەستانی دانوستاندنە ئەتۆمییەکان لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی و بەردەوامیی گەمارۆکان زیاتر بوون، کە هەموو ئەمانە مەترسیی هەڵگیرسانی جەنگ زیاد دەکەن. 

5 مانگ و 18 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمریکا ژمارەیەکی زۆری فڕۆکەی سووتەمەنی هەڵگر دەنێرێتە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

ئەمریکا ژمارەیەکی زۆری فڕۆکەی سووتەمەنی هەڵگر دەنێرێتە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن