دووشه‌مه‌‌ 

10 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پاسی سەرنشینەکان لە ڕێگای داماوەند کەوتە ناو کانییەکەوە و لانیکەم ٤ کەس کوژران

پاسی سەرنشینەکان لە ڕێگای داماوەند کەوتە ناو کانییەکەوە و لانیکەم ٤ کەس کوژران
خبات میدیا

سەرچاوە خۆجیەکان بڵاویانکردەوە کە بەهۆی کەوتنەخوارەوەی پاسێکی گواستنەوەی سەرنشینان بۆ ناو دۆڵێک لەسەر ڕێگای دەماوەند، لانیکەم چوار کەس کوژران.شاهین فەتحی، سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سوور، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١١ی ڕەزبەر ڕایگەیاند: "نزیکەی سەعات هەشتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، کەوتنەخوارەوەی پاسێکی گواستنەوەی سەرنشینان بۆ خوارەوەی دۆڵێک لەسەر ڕێگای دەماوەند بۆ فیروزکۆه بەرامبەر بە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون (گوندی سیبلەند)، بە مانگی سوور ڕاگەیەندرا."ناوبراو زیادی کرد: "ئەم پاسە پڕ بووە لە سەرنشین و لە ئێستادا فریاگوزاری بۆ قوربانیان بەردەوامە، بەڵام تا ئێستا کوژرانی چوار کەس لە سەرنشینەکان ڕاگەیندراوە."بە وتەی سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سوور، ئەگەری زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە هەیە.بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەم پاسە کە لە قەزوینەوە بەڕێگەوە بوو بۆ مازندەران، لە ڕێگادا تووشی ڕووداوەکە بووە.لە ساڵانی ڕابردوودا، زۆریی ژمارەی قوربانیانی ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە ئێران بووەتە یەکێک لە نیگەرانییە جدییەکانی ڕای گشتی. ئەوەش دەگەریتەوە سەر کەمتەرخەمی حکومتی گەندڵی ڕژیمی ئاخوندی  لە ئاست گیانی هاولاتیان

5 مانگ و 27 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پاسی سەرنشینەکان لە ڕێگای داماوەند کەوتە ناو کانییەکەوە و لانیکەم ٤ کەس کوژران

پاسی سەرنشینەکان لە ڕێگای داماوەند کەوتە ناو کانییەکەوە و لانیکەم ٤ کەس کوژران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن