ئیعدامی شەش بەندکراوی عەرەب بە تۆمەتی "کوشتن و پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل"
ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕەزبەری ١٤٠٤، هەواڵدەری میزانی سەر بە دەسەڵاتی قەزایی هەواڵی لە سێدارەدانی شەش بەندکراوی عەرەب بە ناوەکانی “عەلی مجدەم، محەمەدڕەزا موقەدەم، موعین خەنفەری، حەبیب دریس، عەدنان غەبیشاوی و سالم مووسەوی”یان بڵاو کردەوە.بە پێی زانیاریەکان، ئەم بەندکراوانە ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠١، لە لایەن لقی ٤ی بیدادگای بەناوشۆڕشی ئەهواز بە تۆمەتی “کوشتنی هێزەکانی بەسیج و ئینتیزامی و پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل” سزای لەسێدارەدانیان بە سەردا سەپابوو.ئەم شەش زیندانیە سیاسییە عەرەبە لە دادگا تۆمەتبار کران کە لە ڕێگای ئەندامێتی لە گرووپی “حرکت النضال” له کۆمەڵێک کاری جیاجیادا دوو بەسیجیان بە ناوەکانی عەلی ساڵح مەجد و یونس بەحر لە ئابادان، یەکێک لە کارمەندانی هێزی ئینتیزامی بە ناوی ئەڵڵا نەزەر سەفەری و سەربازێک بە ناوی محەمەدڕەزا ڕەفیعی نەسەبیان لە بەندەری ئیمام خومەینی کوشتووە.