شه‌ممه‌ 

1 خاکه‌لێوه‌ 

2726
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پۆستە فەیسبووکییەکانی باوکی هێرشبەرەکەی کەنیسەی مانچستەر مشتومڕ دروست دەکەن

پۆستە فەیسبووکییەکانی باوکی هێرشبەرەکەی کەنیسەی مانچستەر مشتومڕ دروست دەکەن
خەبات میدیا

پۆستە فەیسبووکییەکانی باوکی هێرشبەرەکەی کەنیسەی مانچستەر مشتومڕ دروست دەکەن


میدیاکانی بەریتانیا ڕایانگەیاندووە کە باوکی ئەو کەسەی هێرشی کردووەتە سەر کەنیسەیەکی جووەکان لە مانچستەر، پشتگیری لە هێرشەکانی حەماس و ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەر ئیسرائیل کردووە و پۆستەکانی لەم بارەیەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردووەتەوە.باوکی جیهاد ئەلشامی، کە هاوڵاتییەکی بەریتانی و لە سوریە لەدایکبووە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هێرشەکانی حەماس بۆ سەر ئیسرائیلی لە ٧ی ئۆکتوبری ٢٠٢٣ بە "کردەوەی پیاوانی خودا لەسەر زەوی" وەسف کردووە.فەرەج ئەلشامی، باوکی هێرشبەرەکە، لە پۆستەکانیدا لە فەیسبووک ستایشی هێرشە مووشەکییەکانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ سەر شارەکانی ئیسرائیلی کردبوو و نووسیبووی: "پێویستە ئەمە دوا شەڕ بێت لەگەڵ ئیسرائیل" و "چاوەڕێی هێرشی زیاترین".ئەم لێدوانانە لە هەمان پەیجدا بڵاوکراونەتەوە کە بەیاننامەی خێزانی جیهاد ئەلشامی تێیدا بووە. لەو بەیاننامەیەدا، خێزانی ئەلشامی لە بەریتانیا و دەرەوەی وڵات، هێرشکردنە سەر کەنیسەی مانچستەریان ئیدانە کرد و ڕایانگەیاند: "خۆمان بە تەواوی لەم کردەوە تاوانکارییە کە هاوڵاتیانی بێتاوانی کردە ئامانج، جیا دەکەینەوە و خەم و شۆکێکی قووڵی خۆمان دەردەبڕین".جیهاد ئەلشامی لە کاتی هێرشەکەدا بە کەفالەت ئازاد کرابوو و بەهۆی دۆسیەیەکی دەستدرێژی سێکسییەوە لە ژێر لێکۆڵینەوەی پۆلیسدا بوو.

5 مانگ و 17 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پۆستە فەیسبووکییەکانی باوکی هێرشبەرەکەی کەنیسەی مانچستەر مشتومڕ دروست دەکەن

پۆستە فەیسبووکییەکانی باوکی هێرشبەرەکەی کەنیسەی مانچستەر مشتومڕ دروست دەکەن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن