دووشەممە، 6ـی ئۆکتۆبەری 2025، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیدا ڕایگەیاند، "شەوی ڕابردوو ئۆکراین هێرشێکی درۆنی بەرفراوانی کردە سەر ڕووسیا، بەڵام لە ئەنجامدا سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ڕووسیا توانی 251 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ئۆکرانی بخاتە خوارەوە."ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی ڕووسیا توانییویانە 40 درۆن لە ئاسمانی کریمیا و 62 درۆنی دیکەش لە ئاسمانی دەریای ڕەشدا بخەنە خوارەوە، ئەمە جگە لە دەیان درۆنی دیکە کە لە ئاسمانی کورسک و ناوچەی بێلگرود خراونەتە خوارەوە.