داعش هێرشەکانی بۆ سەر ناوچەکانی رۆژاڤای کوردستان تون کردووەتەوە، روانگەی سوریش دەڵێ، ئەمساڵ زیاتر لە 150 جار هێرشکردووەتەسەر هێزە ئەمنییەکانی رۆژاڤا و ئەوانەی هاوکاریان بوون.بەگوێرەی راپۆرتێکی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لەسەرەتای ئەمساڵەوە هێرشەکانی داعش لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە زۆر زیادیکردووە، بەشێوەیەک داعش شەڕڤانان و هێزەکانی ئاسایش و ئەو کەسانەی هاوکاری هێزەکانی رۆژاڤا بووە بە ئامانج گرتووە.دەشڵێ، لە هەشت مانگدا داعش 157 هێرشیکردووەتەسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە و بەهۆیەوە 45 شەڕڤان و ئاسایشی رۆژاڤا و 12 هاووڵاتی مەدەنی کوژراون و ژمارەیەکی زۆری دیکەش برینداربوون.وەک راپۆرتەکە ئاماژەی پێداوە، زۆرینەی هێرشەکانی داعش لە پارێزگای دێرەزوور، حەسەکە و رەقە بوون.